دوایین وادەی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕاگەیەندرا
(0) /
زایەڵە - كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بارەی كۆتایی هاتنی وادەی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ لەگەڵ كۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی، ماوەی پێشكەشكردنی لیستی كاندیدانی هاوپەیمانییەكان و پارتە سیاسییەكان و كاندیدان و پێكهاتەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێت.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق چەند جارێك ماوەی وەرگرتنی لیستی كاندیدانی هاوپەیمانی و پارتە سیاسییەكان و كاندیدانی سەربەخۆ و كاندیدانی پێكهاتەكانى درێژ كردەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: