حەشارگەی ئەو دوو داعشەی دزەیان کردبووە قەرەهەنجیر وێران کرا

(0) / / عراق / زایەڵە داعش قەرەهەنجیر


Jul 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شانەى راگەیاندنى ئەمنى رایگەیاند، "ئەو چەکدارەى داعش کە لە قەرەهەنجیر دەستگیر کراوە، دانى بەوەدا ناوە، لە چیاى پەڵکانە لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین حەشارگەیان هەیە و لەسەر بنەماى ئەو زانیارییە ئەو حەشارگەیە بۆردوومان کراوە."

ئەو چەکدارەى داعش لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لە 14ى تەممووز لە ناحیەی قەرەهەنجیری سنووری پارێزگای کەرکووک بە بریندارى دەستیگر کرا، کە تیایدا چەکدارێکى دیکەى دا..ع..ش کوژرا و کارمەندێکی ئاسایش کوژرا.

شانەى راگەیاندنى ئەمنى ئاماژەى بەوە داوە، یەکەى ئاسمانیى سەربازیى عێراق لە رێگەى فڕۆکەى ئێف 16وە بۆردوومانى ئەو حەشارگەیەى دا..ع..شی کردووە، وێڕاى خاپوورکردنى حەشارگەکە، ژمارەیەک چەکدارى دا..ع..ش لەو بۆردوومانەدا کوژراون.

کامەران کەریم