ههڵوێستى نوێی یهكێتى لەبارەى پۆستى پارێزگارى کەرکوک
(0) /
زایەڵە - دواى تێپەڕبوونى نزیکەى حىوت مانگ بەسەر هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق تا ئێستا پۆستى پارێزگارى کەرکوک کە بەپێى ئەنجامى هەڵبژاردنەکە ئیستحقاقى یەکێتییە نەتوانراوە ئەو پۆستە یەکلاى بکرێتەوە، بەرپرسێکى باڵاى یهكێتى نیشتمانى كوردستانیش هەڵوێستى نوێى حزبەکەى ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئهگهرچى ئهو پۆسته بهركهوتهى ئێمهیه، بهڵام لهگهڵ ئهوهین كوردێكى باش ببێته پارێزگار، بهو مهرجهى یهكێتى ئهوكهسه دهستنیشان بكات.
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی سهبارهت بهپۆستی پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، راستە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەبەرکەوتەی خۆمان دەزانین، بەڵام ئەوەی جەختی لەسەردەکەینەوە ئەوەیە کە کوردێکی باش پارێزگاربێت، بهو مهرجهى یەکێتی دەستنیشانی بکات.
دەشڵێت، ئێمە پابەندین بە سیاسەتەكانی حكومەتی هەرێم لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان، ئەو ئۆپەراسیۆنانەی دەكرێن سەروەری خاكی عێراقە بەغداد بەرپرسی یەكەمە.
ئەوە لەکاتێکدایە، لە مانگى 12ى ساڵى رابردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 15 پارێزگاى عێراق بە کەرکوکیشەوە ئەنجامدرا بەڵام تائێستا پارێزگاری کەرکوک هەڵنەبژێردراوەو حکومەتی خۆجێیی کەرکوکیش پێکنەهێندراوە، لەو هەڵبژاردنەشدا یەکێتى لە کەرکوک زۆرینەى دەنگەکانى شارەکەى بەدەستهێنا و بووە خاوەنى پێنج کورسى و بەو هۆیەوە ئەو پۆستە بە ئیستحقاقى خۆى دەزانێت.
تێبينيێك بنێرە: