وردەکاری تەقینەوەی ئۆتۆمبیلی بەرپرسەکەی پارتی ئاشکراکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە پارتی تەقینەوە


Jul 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەكرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گەرمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:هەموو ئاماژەكان ئەوە بوو كە چاودێریی من كراوە، پێشتر ئۆتۆمبێلەكەم لە ماڵەوە بوو، شۆفێرەكەم هێنابوویە دەرەوە و نزیكەی چارەگێك لە دەرەوە بوو، لەو كاتەی خۆم سواری ئۆتۆمبێلەكەم بووم و ئۆتۆمبێلەكە جووڵا، ئنجا تەقییەوە. 

گومانم هەیە كە لە ڕێگەی كۆنتڕۆڵەوە و لە دوورەوە كە چاودێریم كرابێت، ئۆتۆمبێلەكە تەقێندرابێتەوە.

ئۆتۆمبێلەكە بە تەواوی سوتا، خۆشبەختانە خۆم سەلامەتم و هەندێك لەو پێشمەرگانەی لەگەڵم بوون بە سووكی بریندارن.

گومان دەكرێت كردەوەیەكی تیرۆریستی بێت، چونكە هیچ گرفتێكمان نەبووە، بۆیە داوا لە دامودەزگاكانی سنوورەكە دەكەم، لە پۆلیس و ئاسایش، لێكۆڵینەوەی ورد لەم بابەتە بكەین. ئێمە لەم سنوورەین و ئاسایشی ناوچەكەمان لە ئەستۆی ئەوانە. 

ئەگەر بە چەند چركەیەك خۆمان ڕزگار نەكردایە، هەموومان لەنێو ئۆتۆمبێلەكەمان دەسووتاین.

خۆشبه‌ختانه‌ پێش ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ پێم بگات، له‌گه‌ڵ شۆفێر و پاسه‌وانه‌كه‌ له‌ پێشه‌وه‌ خۆمان رزگار كرد

کامەران کەریم