زیاتر لە نیو ملیۆن تۆن گەنم ڕادەستی حکوومەتی عێراق کراوە
(0) /
زایەڵە ـ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، 577 هەزار و 74 تۆن گەنم ڕادەستی حکوومەتی عێراق کراوە، ئەوەی کە ماوەتەوە، لە ماوەیەکی کەمدا ڕادەست دەکرێت.
کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ریگەیاند، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، 577 هەزار و 74 تۆن گەنم ڕادەستی حکوومەتی عێراق کراوە، ئەوەی دەمێنێتەوە 132 هەزار تۆن گەنمە ئەویش لە ماوەیەکی کەمدا ڕادەست دەکرێت.
وتیشی، "هەتاکو دوێنێ 70 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران گەشتبوو، یەکسەر دەست بە دابەشکردنی کراوە، بەلام هێشتا پارەی گەنمی جووتیاران ماوە بگاتە کوردستان و ڕادەستی جووتیاران بکرێت".
ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەمساڵ ڕێژەی گەنم نزیکەی ملیۆنێک تۆن دەبێت، بەپێی ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ عێراق بڕیاردرا ئەمساڵ 700 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت".
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: