داڵاهۆ بە شاری نەتەوەیی تەنبوور لە ئێران تۆمار کرا

(0) / / فرهنگی / داڵاهۆ کرماشان تەنبوور کەلتوور هونەر


Jan 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

 

شاری داڵاهۆ  لە پارێزگای کرماشان وەکوو شاری نەتەوەیی تەنبوور (تەموورە) ی ئێران، لە ئاستی جیهان تۆمار کرا.

 

بەپێی هەواڵی زایەڵە، شاری داڵاهۆ لە پاڕێزگای کرماشان ژمارەی دانیشتووانەکەی  36 هەزار کەسە و لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری تاران بە ئامادە بوونی بەرپرسانی ئیدارەی گشتیی میراتی کەلتووریی ئێران  و بەرپرسانی کرماشان وەکوو شاری نەتەوەیی تەنبوور تۆمار کرا.

ئەمەش بەو پێیەی دالاهو ئاخێزگەی تەنبوورە و ئێستاش لەم شارەدا ژمارەیێکی زۆر لە دانیشتووان سەرقاڵی دروستکردن و ژەنینی تەنبوورن و ئەم سازە لە ڕێوڕەسمە ئایینی و مەزهەبییەکاندا بەکاردێنن.

بەڕێوبەری دایرەی گشتیی میراتی کەلتووریی داڵاهۆ لەمبارەوە  بۆ هەاڵنێری ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیرنا) وتی: لە دوو ساڵ پێشەوە هەوڵەکانمان بۆ تۆمارکردنی جیهانیی داڵاهۆ وەکوو شاری نەتەوەیی تەنبوور دەستیپێکرد.

ئومید قادری وێڕای ئاماژە بەوەی کە پووشپەڕی ئەمساڵ کارناسان و پسپۆڕانی میراتی کەلتووریی، پشتگیرییان لە گەڵاڵەی تۆماری داڵاهۆ وەکوو شاری نەتەوەیی تەنبوور کرد، وتی: زۆر بوونی ئاماری کارگەی دروستکردنی تەنبوور لە ئاستی پارێزگا، پشتگیریی خەڵک، ئێلێمانی شاریی، ناونانی ‌شەقامێک بە ناوی تەنبوور لە ناو شاردا، چالاکیی خانەی تەنبوور و بەڕێوەچوونی چەندین فێستیڤاڵی جۆربە جۆری ژەنینی تەنبوور لە داڵاهۆ لە هۆکارە گرینگەکانی تۆمارکردنی ئەم شارە بە شاری نەتەوەیی تەنبوور بوو.

بە وتەی ناوبراو، لە شاری داڵاهۆ تەنانەت کارگەی بەرهەمهێنانی تەنبور هەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 700 ساڵ لەمەوپێش و تا ئێستاشی لەگەڵ بێت، بەردەوامە لە کار کردن.

کۆتایی./