لیژنەیەک سەردانی بەغداد دەکات بۆ هاوتاکردنی مووچەی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت
(0) /
زایەڵە - کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند:بۆ مەبەستی هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێم و چەند پرسێکی تر، لە چەند رۆژی داهاتوودا لیژنەیەکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی سەردانی بەغداد دەکات.
بۆ مەبەستی هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێم لەگەڵ بەغداد، لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی بەغداد دەکات.
لە سەردانەکەدا بڕیارە باس لە پرسی تۆمارکردنی کەمئەندامی نوێ بکرێت، کە لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە هیچ ناوێک تۆمارنەکراوە، ئێمە بۆ ئەو مەبەستە پشکنینمان ئەنجامداوە و لیستی نوێمان ئامادەیە کە زیاترە لە ١٣ هەزار کەمئەندام و کورتەباڵا و خاوەن پێداویستیی تایبەت، هاوکات لەبارەی خەرجکردنی پارەی چاودێریی خێزانیش لیستێکمان ئامادەکردووە و تیایدا ناوی خێزانە هەژارەکان تۆمارکراوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: