وردەکاریی نوێ لەسەر دۆسییەی دزیی سەدە ئاشکرا دەکرێت
(0) /
زایەڵە - لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق وردەکاری نوێ لەسەر دۆسیەی دزیی سەدە ئاشکرا دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت دەستەی دەستپاکی دامەزراوەیەکی گرنگە و پشتیوان و لە ڕۆڵ و ئەرکی دەستەکە دەکەن کە بریتییە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەهۆی سروشت و قەبارەی ئەو بڕە پارەیەی کە لەژێر پەردەی فەرمیدا بە هاریکاریی فەرمانبەرانی حکوومەتی دزراوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، دۆسییەکە خاڵێکی ڕەشە لەمێژووی دەوڵەتداریی عێراق.
هەروەها نیوەی ئەو پارەیە بەرێگەی قاچاخ بردراوەتە دەرەوەی عێراق، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گێڕانەوەی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: