پارتی بە فەرمی لەسەر تەقینەوەکەی کەلار هاتە دەنگ و هۆشداری دەدات
(0) /
زایەڵە ـ پارتی بە فەرمی لەسەر تەقینەوەکەی کەلار هاتە دەنگ و هۆشداری دەدات.
دەقی راگەیەندراوەکە
پەیامی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک-گەرمیان لەسەر تەقینەوەکەی ئەمڕۆی کەلار.
سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٥ی٧ی٢٠٢٤ هەڤاڵ (ئەکرەم ساڵح) بەرپرسی لقی ٢٢ی گەرمیان، لەکاتی بەڕێکەوتنی بۆ دەوامی فەرمی حزبی، ئۆتۆمبێلەکەی تەقێنرایەوە و خۆشبەختانە قوربانی گیانی لێنەکەوتەوە.
ئێمە بەتووندی ئیدانەی ئەم کردەوە ناڕەوایە دەکەین و هەڤاڵانمان لەهەرشوێنێک بن پشتیوانی و بەرگریان لێدەکەین.
داوا لەلایەنە ئەمنیە پەیوەندیدارەکانی دەڤەرەکە دەکەین لێکۆڵینەوەی جددی بکەنو بکەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرابکەن، وە ڕادەستی دادگا بکرێن.
ئەم جۆرە کردەوانە دەبنە هۆی درووستکردنی ناسەقامگیری و دڵەڕاوکێ بۆ لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان، وە بەدڵنیایەوە بەرژەوەندی گشتی دەخاتە مەترسیەوە. ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنەی ئەم هێرشەدەکەین و لەهەمان کاتدا پشتیوانی هەر هەنگاوێک دەبین بۆبنبڕکردنی کردار و هێرشی لەم جۆرە.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: