گەشتێک بۆ ئێران لە لایەن گرووپی شاخەڕۆیی دۆستان ئەنجام درا
(0) /
زایەلە ــــ گرووپی شاخەڕۆیی دۆستان گەشتێکی دوو ڕۆژەی سازدا بۆ دەرەوەی سنوورەکان لە کوردستانی ئێران.
دەستەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی گرووپ: لەڕۆژی یەکەمدا لە مەرزی باشماخەوە گەشتینە شارە دڵگیرەکەی مەریوان و بەڕێبەری شاخڕەوی بەتوانا کاک حەسەن سێفی لە گرووپی شاخڕەوی و وەرزشی ( شانۆی مەریوان ) هەڵزناین بەشاخی سەرکەش و پڕباخ و کانی سازگاری ( میراجی ) کە نزیکەی (٢٩٠٠) مەتر لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە کە دیمەنی جوانی ناوچەکە وەک تابلۆیەکی ڕەنگین لەپێش چاو نەخشاوە.
بەشتی ڕاگەیاندن زیاتر وتیشی: دواتر بۆ پشووی نیوەڕۆ لە کەنار و دامێنی شاخدا لە ناوکانی و دارگوێز و هەوای سازگاردا پشوویەکی درێژمان دا.
بۆ ڕۆژی دواتر بەسروشتی جوان و شاخە ڕەنگین وسەوزوگەشەکانی کوردستاندا سەردانی شاری( بانە) ی کوردانمان کرد ، بۆن و بەرامەی سروشتی جوانی ناوچەکە لەگەڵ ڕۆحێکی کوردانەی ڕەسەندا ئاوێزانی یەکتر بووبوو.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: شایانی باسە دووشەو میوانی برای ئازیزمان کاک (موراد) بووین کە ماڵ و ڕۆحی ئاواڵاکردبوو لەخزمەتی گرووپەکەمان کە نمونەی پیاوی جوامێرو میوان پەزێر بوو.
لەم گەشتەماندا برای بەڕێزمان شاخڕەوی بەئەزمون کاک ( جەبار دەگاشێخانی ) لە ( کۆمەڵەی شاخەوانی هەڵەبجە) هاوڕێمان بوو .
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ ئێوەی هاوڕێیانی ئازیز.

تێبينيێك بنێرە: