لە بازاڕی شۆڕیجە ئاگرێكی گەورە كەوتەوە
(0) /
زایەڵە - ئاگرێكی گەورە لە نێو كۆگاكانی بازاڕی شۆڕیجەی كەوتەوە كە یەكێكە لە بازاڕە گەورەكانی ناوەڕاستی شاری بەغدای پایتەختی عێراق.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تەمووزی 2024، ئاگرێكی گەورە لە كۆگاكانی كەرەستەی كارەیی لە بازاڕێكی ناوچەی شۆڕیجەی شاری بەغدا كەوتۆتەوە.
پاش ڕوودانی ئاگرەكە، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی بەغدا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە دەدەن، تاوەكوو ئێستاش زەرەر و زیانەكانی نەزاندراوە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە لە چەند مانگی رابردوودا دەیان بازاڕی گەورە لە پارێزگاكانی (هەولێر، كەركووك و دهۆك) كەوتنەوە و بەهۆیەوە هەزاران كاسبكار زەرەرمەند بوون. دواتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئاشكرایان كرد كە سەرجەم ئەم بازاڕانە لە لایەن باندێكی سەر بە پەكەكە ئاگریان تێبەر دراوە كە دوو لە ئەندامانی باندەكەش سەر بە هێزە ئەمنییەكانی یەكێتین و بە مەبەستی زەرەرگەیاندن لە خەڵك و زیانگەیاندن بە ئابووریی شارەكان، ئەم كارەیان كردووە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: