کەش و هەوای هەرێم گۆڕانکاری بەسەردادێت
(0) /
زایەڵە - کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەناوچەکانى باکوور پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى سووک و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٦ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٣٢ پلە دەبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: