پێشنیازێك بۆ چارەسەری كێشەی مووچە دەخرێتەڕوو
(0) /
زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، فەرمانگەكان دەتوانن لیستی مووچە بە واژووی بەڕێوەبەری فەرمانگە، ژمێریاری و وردبینی ئامادەبكەن و رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكەن مانگانە مووچەكەیان بۆ رەوانەدەكرێت.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق، بەبێ گەڕانەوە بۆ نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم هەر فەرمانگەیەك بیەوێت دەتوانێت لیستی مووچە ئامادەبكات و واژووی بەڕێوەبەری فەرمانگە، ژمێریاری و وردبینی لەسەربێت و رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراقی بكات، ئەو كات مووچەكانیان بەبانكی دەكرێت و مانگانە تەمویلی مووچەكەیان دەكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، "بەغداد زانیاریی وردی لەسەر تەواوی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم هەیە ئەو گرفتەی بۆ مووچەی وەزارەتی كارەبا دروستبووە، ئێمە پێشتر رامانگەیاند گرفت لە لیستەكەیاندا هەیە و ئێستاش بەهۆی ئەو گرفتەی لە لیستەكەدا هەیە ناردنی مووچەی وەزارەتی كارەبا دواكەوتووە".
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: