ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە سلێمانی ڕوویدا
(0) /
زایەڵە - بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەمشەو بەرواری (٢٠٢٤/٧/١٨)لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەشەقامی بازنەی مەلیک مەحمود کاتژمێر ( ٠١:٠٠)ی بەیانی بەهۆی تیژ ڕەوی و پابەند نەبوون بەخێرایی دیاریکراوی شەقامەکە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری " مازدا " کۆنترۆڵ لەدەست دەدات و خۆی دەکێشێت بە یەکێک لە ستونەکانی سەر شاقەمەکە و شۆفێرەکەشی بە سەختی بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات پابەند بن بە خێرای دیاریکراوی سەر شەقامەکان چۆڵی شەقامەکان بە دەرفەت مەزانن بۆ تیژ ڕەوی و سەرکێشی کردن .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: