بڕیارێک لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانەوە
(0) /
زایەڵە - ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا و بە ئامادەبوونی سێ ڕزگاربووی کوردی ئێزدی؛ باسی لە بڕیارێکی کرد کە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی قوتابییانی ڕزگاربووی دا..ع..ش بۆ سەر پرۆسەی خوێندن.
وەزیری پەروەردە وتیشی ، لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری مەسرور بارزانی، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا، ڕزگاربووانی شاڵاوی دا..ع..ش کە ناویان لە لیستی ڕزگاربووان تۆمارکراوە و لە خوێندن دابڕاون، تەواوی ئاسانکارییان بۆ بکرێت تاوەکو دەست بە خوێندن بکەنەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: