دووقات بەرزبوونەوەی بڕی گواستنەوەی گشتی لە خولی ئۆڵۆمپیکدا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئۆلۆمپیک کوردستان پاریس شاخەوانی


Jul 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پاریس نرخی گواستنەوەی گشتی لە درێژەی بڕێوەچوونی یارییەکانی پۆڵۆمپیکدا دوو قات دەکاتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی، RMC sport لە پاریسدا نرخی هاتوچووی گشتی لە درێژەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکدا دوو قات زیاد دەکات، واتا 10 پسوولەی کارتی کە حاڵێکدا کە نرخی 17 یۆڕۆیە لە خولی پۆڵۆمپیکدا بۆ 32 یۆرۆ بەرز دەبێتەوە، هەروەها نرخی هەر پسوولەیەک بەتەنیا بڕی 4 یۆرۆ دەبێت.

هەوالێکی دیکەی لەمەبڕ ئۆڵۆمپیکی پاریس ئەوەیە کە میدیاکانی ناوخۆیی فەڕنسە ڕایانگەیاندووە کە ئەگەری زۆرە یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی هاوینی 2024، بڵاو نەکەنەوە لەبەر ئەوەی بەرپرسی ئەو میدیایانە لەو باوەڕەدایە بەردەنگ و بینەری ناوخۆیی ئەو ڕووداوە وەرزشییە زۆر کەمە و پێویست ناکا میدیاکانی ناوخۆیی بڵاوی کەنەوە هۆکاریشی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداری زۆر کەمی وەرزشوانانی فەڕنسەیی لە ئۆڵۆمپیکدا.

یارییەکانی ئۆڵۆمپیک 2024ی پاریس، بەرواری 26 جولای تا 11ی ئەگۆست بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی