هۆشدارییەک لە یەکێتییەوە لەبارەی ڕێککەوتنی پارتی و بەرەی تورکمانی

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی پارتی بەرەی تورکمانی کەرکوک


Jul 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوای ئەوەدێت, ئەرشەد ساڵحی, سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رێککەوتون و ئێستا خاوەنی چوار کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکن, چاوەڕوانی لایەنە عەرەبیەکان دەکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لەو پارێزگایە.

سەعدی ئەحمەد پیرە, وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: رێککەوتنی پارتی و بەرەی تورکمانی بۆ ئەوەی ساڵێک پارێزگاری کەرکوک لای کورد بێت و ساڵێک بۆ تورکمان و ساڵێک بۆ عەرەب, پچڕ پچڕکردنی کەرکوکە.

وتیشی: رێککەوتنی پارتی لەگەڵ بەرەی تورکمانی, هەڕاجکردنی کەرکوکە کە خۆیان پێی دەڵێن دڵی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو:  یەکێتی بە دەنگی خەڵکی کەرکوک زۆرینەی کورسییەکانی بەدەستهێناوە, پارتی و بەرەی تورکمانی ناتوانن پەراوێزی بخەن و لە ماف و بەرکەوتەی خۆی خۆشنابێت و, ئەرشەد ساڵحی بە هەڵەدا چووە ئەو کارە بەوان ناکرێت.

کامەران کەریم