گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر ڕادەگیرێن

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی هەولێر


Jul 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دوای ئەوەی بەهۆی داڕمانی سیستمی تەکنیکی جیهانەوە کێشە بۆ بەشێک لە فڕۆکەخانەکانی جیهان دروستبوو، بەرپرسانی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر دەڵێن، هیچ کێشەیەک بۆ ئەوان دروست نەبووە.


دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتیی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: گەشتەكانی فڕۆكەخانەکەمان بەردەوامە و كێشەی سیستمی ئەلیكترۆنی كاریگەریی لەسەر گەشتەكانی فڕۆكەخانەكەیان نەبووە.


هاوکات سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەڵێت، گەشتەکانیان بەگوێرەی پلان بەڕێوەدەچێت و هیچ کێشەیەکی تەکنیکییان نییە.


کێشە تەکنیکییەکە زیاتر وڵاتانی ئەمریکا، ئوسترالیا و بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپای گرتووەتەوە و زۆربەی گەشتەکانی فڕۆکەخانە و شەمەندەفەر و کەشتی وەستاون.

کامەران کەریم