لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستداوە سێ کەسی تر بەسەختی برینداربوون
(0) /
زایەڵە - لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستداوە سێ کەسی تر بەسەختی برینداربوون.
کەمێک پێش ئێستا لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سەر ڕێگەی کۆیە _دوکان لەدەشتی کۆیە لەنزیک گوندی بۆگد ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان تەکسیەکی سەنی و توێتایەکی نەڤارا ڕوویداوە بەپێی زانیاریەسەرەتاییەکان کەسێک گیانی لەدەستداوە سێ کەسی تر بەسەختی برینداربوون و سەرنشینەکان سەرجەمیان ڕەوانەی نەخۆشخانەکراون.
سەرچاوەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە؛ بریندارەکان خەڵکی قەزای دەربەندیخانن.
تێبينيێك بنێرە: