بەهۆی لافاو  لە چین 11 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 30 کەسیش بێسەروشوێنن

(0) / / جهان / زایەڵە چین لافاو


Jul 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهۆی بارانی زۆر و دروستبوونی لافاو  لە چین 11 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 30 کەسیش بێسەروشوێنن.

ئاژانسی هەواڵی شینخوا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی داڕمانی پردێکی پەڕینەوە بەهۆی بارانی زۆر و لافاوەوە، لە شانگلو، 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 30 کەسی دیکە بێسەروشوێنن، تیمە فریاگوزارییەکان سەرقاڵی دۆزینەوەیانن.

پردەکە نزیکەی 900 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای پەکینەوە دوورە و بەشێکیشی دەکەوێتە سەر ئاوی رووبارێک.

تیمەکانی فریاگوزاری پێنج ئۆتۆمبێلیان گەڕاندەوە سەر رووی رووبارەکە و لەنێویاندا ئەو 11 کەسە هەبوون کە گیانیان لەدەستداوە.

کامەران کەریم