نەخۆشییەک لەناو  مریشک بڵاوبووەتەوە و هۆشداری دەدرێت

(0) / / جهان / زایەڵە مریشک بەڕازیل


Jul 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

تاعونی مریشک لە وڵاتی بەڕازیل بڵاوبووەتەوە، لە عێراق هۆشداری لە هاوردەکردنی مریشک دەدرێت.

وڵاتی بەرازیل دوای ئەوەی بۆی دەرکەوت کە پەلەوەرەکان تووشی “نەخۆشی نیوکاسڵ” یان “تاعونی مریشک” بوون، هەناردەکردنی مریشکی وەستاند، لەکاتێکدا سعودیە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی لە وڵاتەکەوە ڕاگەیاند.

 کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی پرۆتینی ئاژەڵی بەرازیل ڕایگەیاندووە، کە وەزارەتی کشتوکاڵ دوای دەستنیشانکردنی حاڵەتێکی نەخۆشی نیوکاسڵ، هەناردەکردنی پەلەوەری بۆ هەندێک وڵات ڕاگرت، لە کاتێکدا دەسەڵاتداران هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەدەن.

تا ئێستا زیاتر لە حەوت هەزار باڵندە لە کێڵگەیەکی بچووکدا مرداربوونەتەوە، کە نەخۆشییەکە تێیدا دۆزراوەتەوە.

کامەران کەریم