هۆشدارییەکی توند لە قائیمقامیەتی سلێمانییەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی


Jul 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قائیمقامیەتى سلێمانى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، نابێت دووكان و ماركێته‌كان جگه‌ره‌ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ منداڵی خوار ١٨ ساڵ بفرۆشن.

دەشڵێن، گه‌یم سه‌نته‌ره‌كان (ئه‌و شوێنانه‌ی مۆڵه‌تیان بۆ سه‌رو ١٨ ساڵ وه‌رگرتوه‌)، هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگه‌له‌ كێشان، باڕ و دووكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان دەبێت رێگری لە منداڵی نەوجەوان بۆ شوێنەکانیان بكه‌ن، نێرگه‌له‌ و خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كانیان پێنه‌فرۆشن.

باس لەوەشکراوە، بەپێچەوانەوە خاوەنى ئەو شوێنانە رووبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێنەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم