بانگی مزگەوتەكان لە هەرێمی كوردستان یەكدەخرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مزگەوت بەشیر حەداد


Jul 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەشیر حەداد, سەرۆکی بۆردی باڵای ووتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف، پڕۆژەی یەکخستنی بانگ سەرەتا لە شاری ھەولێر دەستی پێکردووەو لە سەد مزگەوت جێبەجێکراوە، ئێستا پڕۆسەکە لە فراوانبوونە و دوای ھەولێر لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، بانگی یەکگرتوو پڕۆژەیەکی سەرکەوتووە و لە زۆرێک لە وڵاتانی پێشکەوتوو جێبەجێ دەکرێت.

 بانگی یەکگرتوو لەگەڵ بانگی پێشوو جیاوازی ئەوەیە، پێشتر لەوانەیە لە ھەندێ مزگەوت کەسانێک بانگیان دابێت دەنگیان وەک پێویست نەبووبێت, یان پێش و پاش ھەبوو لە بانگدان, ئێستا یەک کەس بە دەنگێکی خۆش بۆ ھەموو مزگەوتەکان بانگ دەدات.

"ئەو بانگەی ئێستا جێبەجێ دەکرێت بانگی ئەلیکترۆنی نیە، کەسێک ھەیە بانگ دەدات نەک پێشتر تۆمار کرابێت، ئەوەی ھەیە بانگی زیندووەو لەڕووی دینیەوە ھیچ کێشەیەکی لەسەر نیە، ھەتا بۆچوونی لیژنەی باڵای فتواش وەرگیراوە.

کامەران کەریم