لە ئەمڕۆوە گرێبەستی گه‌شتی عومره دەکرێت
(0) /
زایەڵە - به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە ئاگاداری كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره ده‌كاته‌وه له ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/7/2024 ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره بكه‌ن بۆ گرێبەستی گه‌شتی عومره.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵ ڕێكار و میكانیزمی تایبه‌تیی گرتووته به‌ر، بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی عومره له هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تكردنی عومره‌كاران و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندان مه‌رج و ڕێنمایی نوێ دانراون بۆ كۆمپانیاكان كه گرنگترین مه‌رجه‌كان نابێت ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئه‌مساڵ گه‌شتی عومره ده‌كات پێشتر له گواستنه‌وه‌ی حاجیان به ڤیزه‌ی جۆراو جۆر تێوه گلاو بێت".
ئاماژەی بەوەش دا "هیچ كۆمپانیا و كه‌سێك بۆی نییه نه به ڕێگەی ئاسمانی نه به ڕێگەی وشكانی گه‌شتی عومره ڕێکبخات به‌بێ مۆرکردنی گرێبه‌ستی تازه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی دەبێتەوە".
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: