مایکل فلپس، باشترین وەرزشوانی سەدەی 21، مێسی لە ریزی سێهەمدایە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش وەرزشوان


Jul 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ میدیای ESPN مایکل فلپسنی وەکوو باشترین وەرزشوانی سەدەی 21 ناساند و لیونێل مێسی لە ڕیزی سێهەمدا جێگر بووە.

بەپێ ڕاپرسی میدیای ESPN مایکل فلپس، مەلەوانی ئەمریکی و خاوەنی 23 نیشانی زێڕی ئۆڵۆمپیک، وەکوو باشترین وەرزشوانی سەدەی 21 ناسێندرا، سێرێنا ڤیلیامز(تێنیس) و لیۆنێل مێسی(تۆپی پێ) پلەی دووهەم و سێهەمیان لەو ڕاپرسییەدا بەدەست هێناوە.
ئەو ریزبەندییە 100 وەرزشوانی سەرووی هاوچەرخ لەبەر دەگرێت و خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕیزی سیانزەدا جێگر بووە.

پێرستی 10 وەرزشوانی سەرووی سەدەی 21 لە ڕوانگەی ESPN بەم شێوازەیە:
1ــ مایکل فلپس(مەلەوان)
2ــ سێرنا ڤیڵیامز(تێنیس)
3ــ لیونێل مێسی(تۆپی پێ)
4 ـــ لێبرۆن جیمز(باسکە)
5ـــ تام بوردی(تۆپی پێ ئەمریکی)
6ـــ ڕاجر فدرر(تێنیس)
7ـــ سیمۆن بایلز(ژیمناستیک)
8ـــ تایگر وودز(گولف)
9ــ یوسین بولت (ڕاکردن)
10ــ کوبی برایانت(باسکە)

کەژاڵ حەمیدی