گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی زیانی زۆری هەبووە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی ئابووری


Jul 21, 2024

قەبارەی فۆنت:


زایەڵە - شاندێکی کۆمپانیاکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لە سلێمانین و سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانیش وتی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی زیانی زۆری هەبووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی تەمموزی 2024، شاندێکی بازرگانی نزیکەی 20 کۆمپانیا کە لە 13 شاری باکووری کوردستان و تورکیاوە هاتوون سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانییان کرد ئامانج لە سەردانەکە پتەوکردنی پەیوەندییەکانە لە سەرجەم کەرتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ لەگەڵ سلێمانی.

نەوزاد غەفور سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، بە گرنگی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ تورکیا و ڕایگەیاند: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی کوردستان و تورکیا شەش ملیار دۆلارە.

باسی لەوەشکرد، "گەمارۆی تورکیا بۆ سەر سلێمانی زیانی زۆر بووە سەربارەت بە فڕۆکەخانەی سلێمانیش نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار زیانی هەبووە".

ڕوونی کردەوە، کە بەردەوام لەگەڵ شاندەکانی تورکیادا داوایان کردووە کە کار بۆ "هەڵگرتنی ئەو گەمارۆیە بکەن".

کامەران کەریم