لایەنەکانی کەرکوک لەبارەی پارێزگاری نوێی شارەکەیان بڕیاریاندا
(0) /
زایەڵە - لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکوک کۆبوونەوە و لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک بڕیاریاندا و وتیان” ئەو پۆستە پشکی کوردە”.
لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکوک لە بارەگای کۆمەڵی دادگەری کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ پۆستی پارێزگار کردەوە.
هاوكات لە دوای کۆبوونەوەی لایەنەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، پێویستە لایەنە براوەکان پەلەبکەن لە پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی کەرکوک، بەمەبەستى خزمەتکردنى شارى کەرکوک و جەختیشیان لەوەکردەوە، کە پۆستى پارێزگارى کەرکوک پشکى کوردە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە ، بۆ چارەسەرکردنی تەواوەتی کێشەکان لەکاتى پێویستدا پێشنیاری کۆبوونەوەى کەسى یەکەمى حیزبەکان لە پارێزگاکە دەکرێت و داوادەکرێت بە زوویی ئەنجام بدرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: