لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیانی هەرێم دەردەکرێت
(0) /
زایەڵە _ لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیانی هەرێم دەردەکرێت.
کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بزایەڵەی ووت: لە سەردەمی کۆرۆنا نامەیەکم ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت کرد و داوای دو شتم کرد، یەکەم پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن بۆ سزا سوکەکان، دوەمیش لێبوردنی گشتی، ئەوکات سەرۆکی حکومەت لیژنەیەکی باڵای دروستکرد بەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و نوینەرایەتی چەند وەزارەت و دەستەیەک پڕۆژە یاسایەکمان ئامادەکرد، پڕۆژەکە چوە ئەنجومەنی شوراو ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەیەکیشمان لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمان کرد، چونکە ئەوانیش پرۆژە یاسایەکیان ئامادەکردبو".
وتیشی: لەبەر ناکۆکییە سیاسیەکان کۆبونەوەی پەرلەمان کەم دەکرا تا گەشتە ئەوەی پەرلەمان هەڵوەشایەوە، ئێمە ئێستا پڕۆژە یاساکەمان حازرە و پەرلەمانیش یاساکەی خۆی حازرە، دەتوانن لە یەکەم وەرزی پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ بکرێت و هەردوکی بکرێت بە یەک و لێبوورنی گشتی بۆ دەربکەن، چونکە لێبوردنی گشتی لە دەسەڵاتی پەرلەمانە .
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: