تەنها لەماوەی شەش مانگ یەك ملیۆن سەرپێچی هاتوچۆ تۆمار كراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچۆ کوردستان


Jul 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر لە یەک ملیۆن سەرپێچی هاتوچۆ تۆمارکراوە.

فەریق میقداد میری وتەبێژی وەزارەت ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی سیستمی زیرەکی هاتوچۆ بەشدارییەکی بەرچاوی هەبووە لە کەمبوونەوەی ڕێژەی سەرپێچیەکان بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو. 
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی وەرزی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا یەک ملیۆن و ٨٢٩ سەرپێچی لە وڵاتدا تۆمارکراوە، ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی بەردەوامە لە پرۆسەی گرێبەستکردن بۆ تەواوکردنی سیستەمی زیرەکی هاتوچۆ لە سەرجەم چوارڕێیانەکانی پایتەخت.
لە ساڵی ٢٠٢٣ نزیكەی ٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار سەرپێچی هاتووچۆی تۆمارکراوە کە یەکسانە بە یەک ملیۆن و ٧٥ هەزار سەرپێچی هاتوچۆ لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ و بەراوردکردنی بە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ کە تێیدا سەرپێچی هاتوچۆی تێدا ئەنجامدراوە 1.08 ملیۆن سەرپێچی بووە، ئەمەش بەو مانایەیە کە پێشێلکارییەکان بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی نزیکەی 40% کەمیکردووە.
کامەران کەریم