ترەمپ: بایدنی خواروخێچ لەخەو هەڵدەستێت و لەبیری دەچێتەوە وازی هێناوە

(0) / / جهان / زایەڵە کوردستان ترامپ بایدن


Jul 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بڕیاربوو بایدن لە هەڵبژاردنی تشرینی دووەمی ئەم ساڵدا رووبەڕووی ترەمپ بێتەوە. بەڵام سەرۆکە تەمەن 81 ساڵەکە، رۆژی یەکشەممە وازهێنانی خۆی لە کێبڕکێکە راگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی لاواز دەرکەوتنی لە دیبەیتێکدا لە بەرامبەر ترەمپ، لە لایەن ئەندامانی پارتی دیموکراتەوە گوشاری خرایە سەر بۆ ئەوەی کێبڕکێکە بۆ بەربژێرێکی دیکە جێبهێڵێت.

دۆناڵد ترەمپ کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی ڕایگەیاند: "شتەکە کۆتایی نەهاتووە. سبەی جۆ بایدنی خواروخێچ لەخەو هەڵدەستێت و لەبیری دەچێتەوە کە ئەمڕۆ وازی لە کێبڕكێیەکە هێناوە."

کامەران کەریم