پەرلەمانی عێراق رسی لەشكركێشی توركیا تاوتوێ دەكات
(0) /
زایەڵە - رۆژنامەی (الصباح) بڵاوی کردەوە؛ پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنەكانی داهاتوویدا, پرسی لەشكركێشی توركیا بۆ گوندو ناوچەكانی پارێزگای دهۆك و گەمارۆی ئاسمانی توركیا بۆ سەر فرۆكەخانە سلێمانی تاوتوێدەكات, بەوپێیەی پێشێلكاریەكی ئاشكرای سەروەری وڵاتن.
فاتن قەرەغۆلی, ئەندامی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندیەكانی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لیژنەكەیان سەردانی فرۆكەخانەی سلێمانی كردووە, بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی گەمارۆی ئاسمانی توركیا بۆ سەر فرۆكەخانە سلێمانی و, ئەو گەشتانەی روو لەوێ دەكەن, بەوپێیەی پێشێلكردنی سەروەرییە.
لیژنەكەیان لە گەڵ بەڕێوەبەرو كارمەندانی خزمەتگوزاری ئاسمانی هەڵوێستی حزبە سیاسیەكانی باسكردووە, وێڕای خستنەڕووی ئەو پرسە بۆ بەردەمی سەرۆك وەزیران, بۆ دەستوەردانی دیپلۆماسی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: