شێوازی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی ئاشکرا کرا
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی شێوازی پڕکردنەوەی فۆرمی بۆ فەرمانبەران بڵاو کردەوە. وتەبێژەکەیان دەڵێت، لە 45 شارەوانیی سنوورەکەیان زەوی بۆ فەرمانبەران ئامادەکراوە.
سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی دووشەممە 22-07-2024 بڵاوی کردووەتەوە و نموونەی فۆرمێکی داناوە بەناوی "بەڵێننامە و فۆرمی داواکردنی وەرگرتنی زەوی، تایبەت بە فەرمانبەران".
لە فۆرمەکەدا داواکار دەبێت چەند خاڵێک بە دروستی پڕبکاتەوە کە ئەمانەن:
- ناوی چواری داواکاری زەوی (فەرمانبەرەکە)
- ناوی چواری دایک
- شوێنی نیشتەجێبوون بە گوێرەی کارتی زانیاری
-شوێنی لەدایکبوون
- باری خێزانی
- ژمارەی ئەندامانی خێزان
- ئەو فەرمانگەیەی کاری لێ دەکات
- ژمارەی ساڵەکانی راژەی بە نووسین و بە ژمارە
- پشتگیریی بەردەوامبوون لە راژەکەی
- ناوی هاوژین و منداڵەکانی.
ئاوات دەباخ، وتەبێژی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕایگەیاندووە "فۆڕمی وەرگرتنی زەوی دابەشکراوە و ئامانجمان ئەوەیە فۆرمەکان بە دروستی پڕبکرێنەوە و فەرمانبەران بتوانن سوودمەند بن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سنووری شارەوانییەکانی سلێمانی 45 شارەوانی هەن و هەر شارەوانییەک لای خۆیەوە زەوی بۆ دابەشکردن ئامادەکردووە؛
وتیشی: "بەگشتی لە سنووری ئێمەدا نزیکەی 32 هەزار کەس لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: