بەشێکی رێگای سەرەکیی کەلار - سلێمانی داخرا
(0) /
زایەڵە - سایدی دووەمی رێگای سەرەکیی (کەلار - سلیمانی) لە ناحیەی "باوەنور"ەوە تاوەکو نزیک گوندی ئاوە خێری، داخرا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە لەسەر رێگای سەرەکیی (کەلار - سلێمانی) لە ناحیەی "باوەنور"ەوە تاوەکو نزیک گوندی ئاوە خێری، سایدی دووەمی رێگاکە داخراوە.
دەشڵێت، رێگاکە بووە بەیەک ئاراستە، هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل کەوتووەتە ئاراستەی سلێمانی بۆ کەلار، تکایە ئاگاداربن، تاوەکو لە رووداوی نەخوازراو بەدووربن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: