دەیان بیری نوێی نەوت لە عێراق هەڵدەکەندرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە عێراق نەوت


Jul 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، "لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراق لە رێگەی کارمەندانی خۆماڵییەوە 105 بیری نەوتیان هەڵکەندووە و چاککردووەتەوە، بەمنزیکانەش دەست بە هەڵکەندنی دەیان بیری دیکە دەکرێت".

دەشڵێت: لە ماوەکانی داهاتوودا ژمارەیەک بیر لە کێڵگە نەوتییەکانی باکوور، ناوەڕاست، باشووری عێراق بۆ بەرژەوەندیی ئەو کۆمپانیایانەی گرێبەستیان کردووە و بەپێی سرووشتی گرێبەستەکان، هەڵدەکەنرێت.

پێشتریش حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاندبوو، بەنیازن لەداهاتوویەکی نزیکدا لە رێگەی رووپێوییەوە ئامارەکانی یەدەگی نەوتیی عێراق بۆ 160 ملیار بەرمیل بەرزبکەنەوە.

کامەران کەریم