ئامادەبوونی ئالکاراس و نادال لە شارۆچکەی ئۆڵۆمپیکدا

(0) / / ورزش / زایەڵە کارلۆس ئالکاراس ڕافائل نادال ئۆڵۆمپیک پاریس


Jul 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ کارلۆس ئالکاراس و ڕافائل نادال گەیشتە شارۆچکەی ئۆڵۆمپیکی پاریس.

کارلۆس ئالکاراس و ڕافائل نادال، دوو تێنیسۆری بەناوبانگ و بەرچاوی ئسپانیایی گەیشتە شاری پاریس و زۆربەی لە وەرزشوانە بەناوبانگەکان لەگەڵ ئەو دوو یاریزانی تێنیسە وێنەیان تۆمار کردووە لەوانە هانا گۆدا خانمە وەرزشوانی میسری.

کارلۆس ئالکاراسی 21ساڵ تەمەن و رافائل نادالی 38 ساڵان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریسدا وێڕای تاکەکەسی بەڵکوو بە شێوازی دووکەسیش پێکەوە یاری دەکەن، نادال ئەزموونی ئامادەبوون بۆ ئۆڵۆمپیکی هەیە و دووجاریش پلەی پاڵەوانێتی بەدەست هێناوە.

کێبەرکێیەکانی تێنیسی ئۆڵۆمپیک بەرواری 6ی گەلاوێژ بە ماوەی 1 حەوتە لە زەوینی خاکی ڕۆلان گاروس بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی