تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە كاری سیحرو جادووی دەكرد
(0) /
زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە كاری سیحرو جادووی دەكرد .
دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كەوا كەسێك كاری سیحر و جادوو دەكات ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لە لایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( ت،أ،ح لەدایكبووی 1982 ی دایشتووی كامپی باریكە ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 240 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك كتێب و چەند كەلوپەلێكی دیكەدا كە بۆ سیحر و جادوو كردن بەكاری هێناوە .
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: