ئاگادارییەك بۆ هاوڵاتییان و شۆفێرانی شاری سلێمانی
(0) /
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەكاتەوە كە لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە شەقامی سەرەكیی هەواری شار لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی بە ئاراستەی یەكتربڕی كۆبانێ بەربەستدەكرێت بەمەبەستی فراوانكردنی شەقامی سەرەكیی هەواری شار و دروستكردنی دوو ئەندەرپاس.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەچوارچێوەی كارەكانی پڕۆژەی یەكتربڕی سەر شەقامی هەواری شارە ناسراو بە یەكتربڕی والی و شۆفێران دەتوانن شەقامەكەی تەنیشتی وەك جێگرەوە بەكاربهێنن كە بۆ ئەو مەبەستە دروستكراوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: