پاسپۆرتی عێراق لە ڕیزبەندیی خراپترین پاسپۆرتەكانی دونیایە

(0) / / عراق / زایەڵە پاسپۆرتی عێراق


Jul 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
   زایەڵە - بەپێی پێوەرەكانی ماڵپەڕی (هینلی) بۆ توێژینەوەی پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان، پاسپۆرتی عێراق بۆ ساڵی 2024، لە ریزبەندیی خراپترین پاسپۆرتەكانی دونیایە.
 
بە گوێرەی ئەو ریزبەندییەی كە ماڵپەڕەكە بڵاوی كردۆتەوە، هەریەك لە وڵاتانی (سەنگاپوور، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، یابان، ئیسپانیا، ئوسترالیا، فنلەندا و ئێرلەندا) لە ڕیزبەندیی باشترین پاسپۆرتەكانی دونیان.
 
هاوكات لە كۆتایی ڕیزبەندییەكەشدا، پاسپۆرتەكانی (عێراق، سووریا و ئەفغانستان) بە دوای یەكەوە لە خراپترین پاسپۆرتەكانی جیهانن.
 
ئەوەی تێبینی دەكرێت، پاسپۆرتی هەریەك لە (یەمەن، سۆماڵ، بەنگلادیش و سوودان) لە پاسپۆرتی عێراق باشترن و لە پێشەوەی عێراقن لەو ڕیزبەندییەدا.
 
کامەران کەریم