بەدوو مەرج زەوی بەسەر خانەنشیناندا دابەش دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە زەوی خانەنشینان


Jul 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پەڕەی تایبەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەینەوە، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو (28 ی 7 ی 2024)، دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتیی خانەنشینی لە شار و شارۆچکەکان بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی دابەشکردنی زەوی.

دابەشكردنی زەوی بەسەر خانەنشیناندا بە چەند مەرجێك دەبێت، لەوانە;

١- فۆرمەکە تەنیا ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لە ژیاندا ماون.
٢- تەنیا ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆرمی وەرگرتنی زەوی پڕ بکەنەوە، کە پێشتر بە هیچ جۆرێک سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی.

کامەران کەریم