لەبارەی زیادکردنی مووچەی ژینگە پارێزان بڕیار درا

(0) / / کردستان / زایەڵە ژینگەپارێز


Jul 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر پێداگری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین کۆمپانیای بیڤان ئەسپاردە کرا بڕی 400 چوار سەد ھەزار دینار بداتە ژینگەپارێزان، کرێی دەستەبەری کۆمەڵایەتیش لە ئەستۆی کۆمپانیاکە بێت کە پرۆژەکەی بۆ ئەسپاردە کراوە.

دەشڵێت، زیادکردنی مووچەی ژینگە پارێزان دوای ئەوە دێت کە پڕۆژەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سنووری شارەوانیەکانی ڕاپەڕین لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرینەوە بانگەوازی بۆ کرا، مەرجی سەرەکی بەرزکردنەوەی مووچە کرێکارەکان بوو.

کامەران کەریم