ناووڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی سودانی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

(0) / / عراق / زایەڵە سودانی کەرکوک


Jul 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق :سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە پێکھاتەی عەرەب کۆبووەوە و ڕایگەیاند، نابێت ھیچ پێکھاتەیەکی کەرکوک لە دروستکردنی بڕیار دووربخرێتەوە.

لەچوارچێوەی بەدواداچون بۆ ھەوڵی لایەنەکان بەئامانجی ھەڵبژاردنی پارێزگار و پێکھێنانی حکومەتی خوجێی کەرکوک، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ئەندامانی عەرەبی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سودانی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی پێکھێنانی حکومەتی خوجێی کەرکوک و سازانی پێکھاتەکانی لەسەری، بەجۆرێک لە حکومەتی خۆجێی کەرکوکدا زامنی بەشداری چالاکانەی ھەمووان بکرێت و ھیچ پێکھاتەیەکیش لە  دروستکردنی بڕیار پەراوێزنەخرێت.

کامەران کەریم