باوکێک کوڕەکەی دەکوژێت و تەرمەکەی فڕێدەداتە ناو زبڵدان

(0) / / عراق / زایەڵە کۆمەڵایەتی کوژران


Jul 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - فەرماندەیی پۆلیسی موسڵ رایگەیاند،  لەناوچەى ئەربەجیەى بەشى چەپى شارى مووسڵ باوكێک کوڕەکەی دەکوژێت پاشان تەرمەکەی فڕێدەداتە نێو زبڵدانێک و دواتر تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا.

بەگوێرەى لێکۆڵینەوەکان کێشەى خێزانى لە نێوان ئەو کوڕ و باوکە دروست بووە. باوکەکە هەر لە نێو ماڵەکەیاندا کوڕەکەی خۆی کوشتووە.

بە وتەی پۆلیسی موسڵ، لەکاتى لێکۆڵینەوەدا ئەو باوکە دانى بەوەدا ناوە، کە دەستی ناوەتە بینەقاقای کوڕەکەی و خنکاندوویەتی.

کامەران کەریم