داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕاگەیەندرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سلێمانی هەڵەبجە گەرمیان


Jul 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - داهاتی یەك هەفتەی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین گەیشتە نزیكەی 16 ملیار دینار.

بەپێی ڕاپۆرتی سایتی (شەفافیەت)، كە سایتێكی تایبەتە بە خستنەڕووی داهاتی ناوخۆی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین، داهاتی هەفتەیەك لە ڕۆژی 20-7-2024 تا 26-7-2024، بڕی 15 ملیار و 714 ملیۆن و 365 هەزار و 75 دینار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، داهاتەكە بەجۆرێك دابەش بووە، كە 85%ـی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 15%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەکە.

کامەران کەریم