تورکیا ناوچەیەکی هەرێمی بۆردومانکرد ئاگرێکی گەورە لە سنوورەکە کەوتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم تورکیا


Jul 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێى زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە لە دەوروبەری گوندەکانی سنووری دەڤەری برادۆستى سەر بە هەولێر ئاگرێکی فراوان کەوتەوە.

هەربەپێى زانیارییەکان، بەهۆى کەوتنەوەى ئاگرەکە زیانێکی زۆر بە موڵک و ماڵی هاوڵاتیان گەیشت.

 لە ئێستاشدا هاوڵاتیانی دانیشتووى ئەو گوندانەش ماڵەکانی خۆیان بەجێدەهێڵن لە پێناو پاراستنی گیانیان.

کامەران کەریم