شاخەکانی ئاڵپ بۆ میواندای ئۆڵۆمپیکی زستانی 2030 هەڵبژێردرا، بەڵام بە مەرج!

(0) / / ورزش / زایەڵە ئۆلۆمپیک زستان


Jul 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک، بە دانانی مەرج، ڕەزامەندی نیشانداوە کە وڵاتی فەڕنسە میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2030 لە ئەستۆ بگرێت.

تۆماس باخ سەرۆکی لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک، لە سەد و چلمین کۆبوونەوەی لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک ڕایگەیاند کە شاخەکانی ئاڵپ لە وڵاتی فەڕنسە دبێتە شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی زستانی ساڵی 2030.

ئەڵبەت بەو مەرجەی کە فەڕنسە تێچووی ماڵی ئەو ڕووداوە وەرزشییە دابین بکات.

فەڕنسە تەنیا ناودێرە بۆ میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی زستانی 2030، بەڵام دۆخی بووجە لەو وڵاتەدا هێشتاکوو نادیارە.

کەژاڵ حەمیدی