لەکەرکووک تەقە لە ماڵی کادیرێکی یەکێتیی کرا
(0) /
زایەڵە - بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کەرکوک تەقە لە ماڵی کادرێکی یەکێتی کرا، ڕوداوەکەش زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.
محەمەد دووشیوانی کادری پێشکەوتووی یەکێتی لە کەرکوک رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقە لە ماڵەکەی کراوە لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
وتیشی، دوای تەقەکردنەکەکە لە ماڵەکەی ئۆتۆمبێلێک بەجێماوە و خاوەنی نییە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: