رێککەوتنی لایەنەکان بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک ئاشکرا کرا

(0) / / عراق / زایەڵە کەرکوک تۆرهان موفتی


Jul 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تۆرهان موفتی، راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،  سودانی قەیرانی كەركوكی چارەسەركردووەو، دۆسیەكە بەرەو پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی هەنگاو دەنێت و ئەگەر هەیە پۆستی پارێزگار لەنێوان پێكهاتەكان ئاڵوگۆڕ بكرێت.

 دیدارەكانی سودانی لەگەڵ لایەنەكانی كەركوك ئەنجامی گرنگی هەبووەو گفتوگۆكانی كردووە بە كارنامە.

 دۆسیەی پۆستەكان لە كەركوك پێویستی بە كاتە بۆ یەكلاكردنەوەی، دوای پێگەیاندنی بیرۆكەكان لەگەڵ بوونی سازان لەنێوان سەرجەم لایەنەكان.

 خاڵی گرنگ لە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك پۆستی پارێزگارە، لەگەڵ نەرمی نواندان لە پۆستەكانی تر.

 پۆستی پارێزگاری كەركوك، لەماوەی (20) رۆژی داهاتوودا یەكلادەكرێتەوە.

 پێشبینی دەكرێت پۆستەكە ئاڵوگۆڕبكرێت بەشێوەیەكی دوو قۆڵی لە نێوان كورد(یەكێتی نیشتمانی كوردستان)و پێكهاتەی عەرەبی, یان ئاڵوگۆڕی سێ‌ قۆڵی لەنێوان عەرەب و كوردو توركمان.

کامەران کەریم