گوندێکی سنووری چەمچەماڵ بۆردوومانکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە چەمچەماڵ بۆردومان


Jul 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نیوەڕۆی ئەمڕۆ گوندێکی سنووری چەمچەماڵ بۆردوومانکرا و ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.

هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر ڕیگەیاند، کاتژمێر 12:30 نیوەڕۆی ئەمڕۆ گوندی تووتەقەڵ سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر لە سنووری چەمچەماڵ بۆردوومانکراوە و و ئاگرێكی زۆر لە ناوچەكە كەوتوەتەوە و تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

وتیشی، بۆردوومانەکە چەند کیلۆمەترێک لە دووری شوێنی نیشتەجێبوونی گوندنشینەکان بووە و جاری دیکەش ئەو سنوورە بۆردوومانکراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو تورکیا گوندی گەڵاڵەی لە سنووری ماوەت بۆردوومانکرد.

کامەراان کەریم