پارتی: لە دوو شوێنی جیاوازەوە بە نیشانشكێن و دەستڕێژ، تەقە لە بارەگاکەمان کراوە
(0) /
زایەڵە - ڕاگهیهندراوێكی توند له لقی سێی پارتیهوه؛
دهقی راگهیهندراوهكه:
لقی سێی پارتی له كهركووك ڕایدهگهیهنێ، مهبهستی تهقهكهرهكان ئهوه بووه، بێنه نێو لقهوه و كاری تیرۆرستی بكهن، بەڵام ئاگایی پاسەوانەکانی بارەگای لق ئەو هەوڵەی پووچەڵ کردەوە.
ئهمڕۆ 27/7/2024، لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕاگهیاندراوێكدا، ئاماژهی بهوه كردووه: " کاتژمێر 01:50ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی ترسنۆکانەدا، بارەگای لقی 3ی پارتیمان کرایە ئامانج، بەڵام ئاگایی و هۆشیاریی پاسەوانەکانی بارەگای لق ئەم هەوڵەی پووچەڵ کردەوە.
له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه: دیارە مەبەستی سەرەکیی هێرشەکە، بە ئامانجگرتنی خاڵێکی بارەگای لقمان بووە، یەکەمجار تەقە لەوێ کراوە و مەبەستەکەش ئەوە بووە دواتر بێنە نێو لقەوە و کردەوەی تیرۆرستی بکەن، "لە دوو شوێنی جیاوازەوە بە نیشانشكێن و دەستڕێژ، تەقە لە بارەگاکەمان کراوە، بەڵام پاسەوانەکانی بارەگای لق وەڵامیان داونەتەوە".
لقی سێ ڕاشیدهگهیهنێ: ڕووداوەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵام پێشهاتێکی خراپە و پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکرێت، لقی سێی پارتیمان، لەسەر سیاسەتی خۆی کە پێکەوەژیان و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانە بەردەوامە، هەموو جۆرە هەوڵێکی لەم شێوەیەش جگە لە شکستخواردنی نەیاران و پووچەڵبوونەوەی پیلانەکانیان، هیچ دەرئەنجامێکی ئەوتۆی نابێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: