چاره‌نوسی زیاتر لە ٦٠ کۆچبەر نادیاره‌

(0) / / جهان / زایەڵە کۆچبەر کوردستان


Jul 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ژمارەیەک کۆچبەر کە بەشێکیان کوردی باشور و رۆژھەڵاتی کوردستانن لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بە رێکەوتوون و چارەنوسیان نادیارە.  

رەنج پشدەری چالاکوانی بواری کۆچ :لە سەعات ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە زیاتر لە ٦٠ کۆچبەر کە بەشێکی زۆریان کوردی باشور و رۆژھەڵاتی کوردستانن، لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بەرێکەوتوو و تائێستا چارەنوسیان دیار نییە.

بەشێک لەو کۆچبەرانە لە رێگەی تەلەفونەوە پەیوەندییان بە کەسوکارییانەوە کردوە و داوای بەھاناوەچوونیان کردوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ھەر ئەمڕۆ پۆلیس و ھێزی دەریاوانی فەرەنسا بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران، شەش بەلەمی چوپی کۆچبەرانیان کونکردوە و نەیانھێشتووە بڕۆن.

رێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤی فەرەنسایان لە رووداوەکە ئاگادارکردووەتەوە.

کامەران کەریم